logo
HARUN YAHYA
  • 1. سوێند به‌و ڕه‌شه‌با و ئه‌و بایه‌ی که‌هه‌ورو هه‌ڵمی ئاو هه‌ڵده‌گرێت و په‌خشی ده‌کاته‌وه‌، یان ته‌پ و تۆز به‌رز ده‌کاته‌وه (که‌ڕۆڵی هه‌یه له‌باران بارایندا).
  • 2. ئینجا به‌هه‌ڵگرانی باری قورس و گران (له‌هه‌ڵمی ئاو).
  • 3. هه‌روه‌ها به‌و هه‌ورانه‌ک ه‌به‌ئاسانی به‌ئاسماندا له‌شوێنێکوه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنێکی تر، یاخود سوێند به‌و که‌شتیانه‌ی به‌ئاسانی به‌سه‌ر ئاودا دێن و ده‌چن.
  • 4. ئینجا سوێند به‌و فریشتانه‌ی که‌کاروبار دابه‌ش ده‌که‌ن.
  • 5. به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێتان دراوه‌ڕاسته‌و هه‌ر دێته دی.
  • 6. بێگومان ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌ش هه‌ر دێت و به‌ڕێوه‌یه.
  • 7. سوێند به‌ئاسمانی خاوه‌ن ڕێگه‌و ڕێک و پێک و ڕازاوه‌.
  • 8. بێگومان ئه‌ی خوانه‌ناسان ئێوه له‌گوفتارێکی بێ سه‌روبندان که‌دووره له‌ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌وه.
  • 9. ئه‌و که‌سه‌ی له‌زانستی خوادا لادراو ه‌به‌هۆی تاوانیه‌وه له‌باوه‌ڕ هێنان لاده‌درێت.
  • 10. ده‌ک به‌کوشتچن درۆزن و بوختانچیه‌کان....
  • 11. ئه‌وانه‌ی که‌له‌گومڕای و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوه‌ی سه‌رگه‌رمن.
  • 12. به‌گاڵته و ته‌ڵفیسیه‌وه ده‌ڵێن یان ده‌پرسن: ڕۆژی قیامه‌ت که‌ی پێش دێت؟!
  • 13. ئه‌و ڕۆژه که‌به‌رپا ده‌بێت به‌ئاگر ده‌برژێنرێن....
  • 14. پێیان ده‌وترێت: بچێژن ئه‌و به‌ڵایه‌ی که‌به‌سه‌ر خۆتان هێنا، ئه‌مه‌ئه‌و سزاو ئازاره‌یه که‌به‌گاڵته‌وه په‌له‌تان له‌پێشهاتنی ده‌کرد.
  • 15. به‌ڕاستی پارێزکارانیش له‌باخه‌کان و کانیاوه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر.
  • 16. ئه‌و شتانه‌ی که‌په‌روه‌ردگار بۆی ئاماده‌کردون پێیان ده‌به‌خشێت، ئه‌وانه‌یش به‌خۆشی و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌پێشتر و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌دنیاداچاکه‌کارو چاکه‌خواز بوون....
  • 17. له‌شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان (چونکه‌سه‌رگه‌رمی شه‌و نوێژ و ده‌ور کردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون)....
  • 18. له‌به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆشبوونیان له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا لێیان ببورێت)...
  • 19. له‌ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژارو نه‌داریان ته‌رخان کردبوو.
  • 20. بێگومان له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زانیاری خوا) بۆ که‌سانێک که‌به‌شوێن دڵنیاییدا ده‌گه‌ڕێن.
  • 21. هه‌روه‌ها له‌خودی خۆشتاندا (له‌هه‌موو خانه‌یه‌کی له‌شدا، له‌هه‌موو ئه‌ندامێکداو، له‌هه‌موو کۆئه‌ندامێکدا، له‌رۆح ونه‌فس و عه‌قڵدا... هتد به‌ڵگه‌ی بێ سنوور هه‌یه له‌سه‌ر زانایی و به‌توانایی و جوانکاری زاتی به‌دیهێنه‌ر) ئایا ئه‌وه‌بۆ بینایتان ناخه‌نه‌کار.
  • 22. سه‌رچاوه‌ی ڕزق و ڕۆزیتان له‌ئاسمانه‌وه‌یه (له‌خوا داوابکه‌ن) هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که‌به‌ڵێنتان پێدراوه.
  • 23. سوێند به‌په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، ئه‌و به‌ڵێنانه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه‌، هه‌روه‌ک چۆن ئێوه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌که‌ن.
  • 24. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئایا هه‌واڵی میوانه به‌ڕێزه‌کانی ئیبراهیمت پێنه‌گه‌یشتووه؟
  • 25. کاتێک چوون بۆ سه‌ردانی و وتیان: سڵاو، ئه‌ویش وتی، سڵاو له‌ئێوه‌ش بێت، هه‌رچه‌نده‌ناتانناسم.
  • 26. ئه‌وسا ئیتر خۆی دزیه‌وه چوو به‌هاوکاری خێزانی گوێره‌که‌یه‌کی قه‌ڵه‌وی (سه‌ری بڕی و سووریانکرده‌وه و) هێنای.
  • 27. بردی و لێی نزیک کردنه‌وه‌،، فه‌رمووی لێکردن که‌بینی ناخۆن، وتی: ئه‌وه‌نا فه‌رموون، ئه‌وه‌ناخۆن؟!
  • 28. ئیبراهیم ترسێکی لێنیشت (چونکه‌وای زانی شتێکیان له‌ژێر سه‌ردایه‌) بۆیه خچرا وتیان: مه‌ترسه‌ئێمه فریشته‌یه‌، مژده‌شیان پێده‌به‌خشێت.
  • 29. خێزانه‌که‌ی قریوه‌یه‌کی کرد و ده‌نگی لێ به‌رز بۆوه و ده‌ستی به‌ئاسته‌م دا به‌روومه‌تی خۆیدا (وه‌کو داب و نـریتی ئافره‌تان له‌کاتی سه‌رسامیدا) وتی: پیریژنێکی نه‌زۆک، چۆن منداڵی ده‌بێت؟!
  • 30. فریشته‌کان وتیان: ئه‌وه‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌و ئه‌و زاتێکی دانا و زانایه.
  • 31. ئینجا ئیبراهیم لێی، پرسین: بێجگه له‌و مژده‌یه چ کارێکی گرنگتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟!
  • 32. فریشته‌کان وتیان: بڕاستی ئێمه ڕه‌وانه‌کراوین بۆ گه‌لێکی تاوانبار و تاوانکار.
  • 33. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رد بارانیان بکه‌ین به‌به‌ردێک که‌له‌قوڕ دروست کراوه‌.
  • 34. هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌نیشانه‌دارن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ ناپوخت و له‌سنوور درچووه‌کان.
  • 35. جا هه‌رچی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوو له‌ئیمانداران ده‌رمانکردن و ڕزگارمان کردن....
  • 36. له‌ماڵه موسوڵمانێکیش زیاترمان به‌دی نه‌کرد.
  • 37. (له‌پاشان ئه‌و شوێنه‌مان به‌شێوه‌یه‌ک کاول کرد)، کردمانه‌په‌ند و به‌ڵگه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سزای به‌ئێشی ئێمه ده‌ترسن.
  • 38. له‌به‌سه‌رهاتی موسایشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه که‌ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون به‌موعجزه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه‌وه‌.
  • 39. ئه‌ویش پشتی هه‌لکرد به‌هۆی سه‌ربازو دارو ده‌سته‌که‌یه‌وه‌و وتی (ئه‌م فرستاده‌یه‌) جادووگه‌ره‌، یان شێته!!
  • 40. جا ئێمه‌ش خۆی و سه‌ربازه‌کانیمان گرفتار کرد و پێچاماننه‌وه و فڕێمان دانه‌ده‌ریاوه‌، له‌کاتێکدا ئه‌و لۆمه‌کراوه.
  • 41. هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی عادیش‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه‌، کاتێک له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رکه‌شیان بایه‌کی بێ خێرمان هه‌ڵکرده سه‌ریان.
  • 42. ئه‌و بایه هه‌ر شوێنێک و هه‌ر شتێک و هه‌ر که‌سێکدا بڕۆیشتایه وازی لێ نه‌ده‌هێنا هه‌تا بێ که‌ڵکی ده‌کرد و وه‌ک شتێکی فڕێ دراوی لێ ده‌کرد.
  • 43. هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی پمودیشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه‌، کاتێک پێیان وترا: تا ماوه‌یه‌ک ڕابوێرن!!
  • 44. ئه‌وانیش له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان یاخی بوون، کتوپڕ بروسکه‌یه‌ک پێچانیه‌وه وبه‌چاوی ئه‌بڵه‌قه‌وه ده‌یانروانی.
  • 45. ئیتر نه‌یانتوانی هه‌ڵسنه‌وه و سه‌رکه‌وتووش نه‌بوون.
  • 46. پێشتریش هۆزی نوح به‌ڕاستی هه‌ر تاوانبارو خوانه‌ناس ولارو وێربوون (ئه‌وانیشمان به‌زریانه‌که له‌ناوبرد).
  • 47. ئێمه ئاسمانمان به‌ده‌ستی قودره‌تی خۆمان دروست کرد، به‌رده‌وامیش گه‌وره‌ی ده‌که‌ین و فراوانی ده‌که‌ین. (ئه‌مه‌ئاماژه‌یه بۆ ڕاستیه‌کی زانستی که‌زاناکانی گه‌ردوونناسی ده‌یسه‌لمێنن).
  • 48. زه‌ویشمان ڕاخستووه (ژیانمان له‌سه‌ری ئاسان کردووه‌) به‌ڕاستی خوا زاتێکی کارساز و کاربه‌جێیه.
  • 49. : له‌هه‌موو شتێک ئێمه جووتمان دروست کردوه (له‌جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕوه‌ک و بێ گیاندا، له‌هه‌موو شتێکی ماددی و مه‌عنه‌ویدا) بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن.
  • 50. به‌په‌له‌و گورج و گۆڵ بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا، بۆ هه‌رچی په‌روه‌ردگار پێی خۆشه‌، دڵنیاش بن که‌من (واته‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه‌ترسێنه‌رێکی ئاشکرام ئه‌گه‌ر یاخی و سه‌رکه‌ش بن.....
  • 51. هیچ مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ و هاوتای خوا، چونکه من به‌ڕاستی نێردراوێکی ترسێنه‌ری ئاشکرام بۆتان له‌لایه‌ن خواوه‌.
  • 52. هه‌ر نا به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه‌، خوانه‌ناسان نه‌یانوتبێت جادووگه‌ره‌، یان شێته.
  • 53. سه‌یره! ئایا ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێدویانه و یه‌کتریان ڕاسپاردووه‌، نه‌خێر، به‌ڵکو ئه‌وانه‌هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن.
  • 54. تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) گوێیان مه‌ده‌رێ چونکه تۆ لۆمه‌کراو نابیت (له‌سه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنانیان).
  • 55. به‌ڵکو تۆ هه‌میشه ئامۆژگاریان بکه‌، چونکه‌به‌ڕاستی ئامۆژگاری سوود به‌ئیمانداران ده‌گه‌یه‌نێت.
  • 56. بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.
  • 57. نه‌رۆزیم لێیان ده‌وێت نه‌خواردن و خواردنه‌وه‌.
  • 58. چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ڕۆزی به‌خشه‌و خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاتی پته‌وه‌.
  • 59. بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌تۆڵه‌و سزای زۆرمان بۆ ئاماده‌کردوون، هه‌روه‌ک چۆن بۆ هاوه‌ڵ و هاوبیره‌کانیان ئاماده‌مانکردووه‌، ده‌با ئیتر په‌له‌م لێنه‌که‌ن (چونکه‌به‌م زوانه‌یه‌خه‌یان ده‌گرێت).
  • 60. ئینجا وه‌یل و ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌رێبازی کوفرو خوانه‌ناسیان گرتۆته‌به‌ر له‌و ڕۆژه‌ی که‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه‌و به‌م زووانه‌پێش دێت.
PAR
logo
logo
logo
logo
logo
  • 1.Fâtiha
  • 2.Bakara
  • 3.Âl-i İmrân
  • 4.Nisâ
  • 5.Mâide
  • 6.Enâm
  • 7.Arâf
  • 8.Enfâl
  • 9.Tevbe
  • 10.Yûnus
  • 11.Hûd
  • 12.Yûsuf
  • 13.Rad
  • 14.İbrâhîm
  • 15.Hicr
  • 16.Nahl
  • 17.İsrâ
  • 18.Kehf
  • 19.Meryem
  • 20.Tâhâ
  • 21.Enbiyâ
  • 22.Hac
  • 23.Müminûn
  • 24.Nûr
  • 25.Furkân
  • 26.Şuarâ
  • 27.Neml
  • 28.Kasas
  • 29.Ankebût
  • 30.Rûm
  • 31.Lokmân
  • 32.Secde
  • 33.Ahzâb
  • 34.Sebe
  • 35.Fâtır
  • 36.Yâsîn
  • 37.Sâffât
  • 38.Sâd
  • 39.Zümer
  • 40.Mümin
  • 41.Fussilet
  • 42.Şûrâ
  • 43.Zuhruf
  • 44.Duhân
  • 45.Câsiye
  • 46.Ahkâf
  • 47.Muhammed
  • 48.Fetih
  • 49.Hucurât
  • 50.Kâf
  • 51.Zâriyât
  • 52.Tûr
  • 53.Necm
  • 54.Kamer
  • 55.Rahmân
  • 56.Vâkıa
  • 57.Hadîd
  • 58.Mücâdele
  • 59.Haşr
  • 60.Mümtehine
  • 61.Saff
  • 62.Cuma
  • 63.Münâfikûn
  • 64.Tegâbün
  • 65.Talâk
  • 66.Tahrîm
  • 67.Mülk
  • 68.Kalem
  • 69.Hâkka
  • 70.Meâric
  • 71.Nûh
  • 72.Cin
  • 73.Müzzemmil
  • 74.Müddessir
  • 75.Kıyâmet
  • 76.İnsân
  • 77.Mürselât
  • 78.Nebe
  • 79.Naziât
  • 80.Abese
  • 81.Tekvîr
  • 82.İnfitâr
  • 83.Mutaffifîn
  • 84.İnşikâk
  • 85.Burûc
  • 86.Târık
  • 87.Alâ
  • 88.Gâşiye
  • 89.Fecr
  • 90.Beled
  • 91.Şems
  • 92.Leyl
  • 93.Duhâ
  • 94.İnşirâh
  • 95.Tîn
  • 96.Alak
  • 97.Kadir
  • 98.Beyyine
  • 99.Zilzâl
  • 100.Âdiyât
  • 101.Kâria
  • 102.Tekâsür
  • 103.Asr
  • 104.Hümeze
  • 105.Fîl
  • 106.Kureyş
  • 107.Maûn
  • 108.Kevser
  • 109.Kâfirûn
  • 110.Nasr
  • 111.Tebbet
  • 112.İhlâs
  • 113.Felak
  • 114.Nâs