1. سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده.
2. ئایا خه‌ڵكی وایانزانیوه، وازیان لێده‌هێنرێت و پشتگوێ ده‌خرێن كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان تاقی نه‌كرێنه‌وه و تووشی سزا و ئازار نه‌كرێن؟
3. سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانمان تاقیكردۆته‌وه به جۆره‌ها شێوه، تا خوای گه‌وره (له جیهانی واقیعدا) ئه‌وانه‌ی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و ده‌ركه‌ون، هه‌روه‌ها درۆزنه‌كانیش ده‌بێت بناسێت و ده‌ركه‌ون.
4. ئایا ئه‌وانه‌ی خراپه و نادروستی ده‌كه‌ن واده‌زانن كه له ده‌ستمان ده‌رده‌چن و ده‌رباز ده‌بن؟! ئای چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌یده‌ن.
5. ئه‌وه‌ی كه ئاواته‌خوازه به‌دیداری خوا شاد ببێت، با دڵنیابێت كه‌كاتی دیاریكراوی خوا‌و ساتی سه‌ره‌مه‌رگ هه‌ر دێت (تا به‌دیداری شاد ببێت)، ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌ره( به‌گوفتاری به‌نده‌كانی) و زانایه به‌حاڵیان.
6. ئه‌وه‌ش كه هه‌وڵ ده‌دات و كۆشش ده‌كات له پێناوی گه‌یاندی ئاینی خوادا; بێگومان قازانج و سوودی هه‌وڵ و كۆششه‌كه‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی، چونكه به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خڵكی. ( به‌ڵام له قیامه‌تدا ئه‌و زاته زۆر سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌وڵ و كۆششیان داوه له پێناوی ئاینه‌كه‌یدا ).
7. ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ریان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه، به‌ڕاستی هه‌ڵه وگوناهه‌كانیان ده‌سڕینه‌وه و به‌چاكتر له‌وه‌ی كه ده‌یانكرد پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه.
8. ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد كه چاكره‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر زۆریان لێ‌كردیت تا هاوه‌ڵ و هاوبه‌شم بۆ بریار بده‌یت، بێ ئه‌وه‌ی زانست و زانیاریت هه‌بێت ده‌رباره‌ی، ئه‌وه ملكه‌چیان مه‌به و به‌گوێیان مه‌كه، دڵنیاش بن كه گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای منه، ئه‌و كاته ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامتان ده‌دا.
9. جا ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ریان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه بێگومان ده‌یانخه‌ینه ڕیزی چاكه‌كارانه‌وه.
10. هه‌ندێك له‌خاڵكی هه‌ن كه ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان به‌خوا هێناوه، جا كاتێك یه‌كێك له‌وانه له به‌ر خوا‌و له پێناوی خوادا تووشی ئازار و ناخۆشی كرا، واده‌زانێت سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی وه‌ك سزای خوا وایه ( وه‌ك چۆن له دۆزه‌خدا په‌شیمانه لێره‌ش به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكیه‌وه له دینپه‌شیمان ده‌بێته‌وه )، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت سه‌ركه‌وتنێكی به‌خشی، دوورووه‌كان به‌گه‌رمی ده‌ڵێن خۆ ئێمه‌ش بێگومان هاوكارتان بووین، مه‌گه‌ر خوا خۆی نازانێت چی حه‌شاردراوه له ده‌روونی هه‌موو خه‌ڵكیدا ( به‌تایبه‌ت له دڵی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا )؟
11. سوێند بێت، خوا ئاگاداره به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه، هه‌روه‌ها به‌وانه‌ش كه دووڕوون ( جیایان ده‌كاته‌وه ).
12. ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ربوون وتیان به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه: وه‌رن شوێنی ڕێبازی ئێمه بكه‌ون ( ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتنی ڕێبازی ئێمه هه‌ڵه بێت ) ئه‌وه گوناهتان به ئه‌ستۆی ئێمه، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه له قیامه‌تدا ناتوانن هیچ گوناهو تاوانێكی ئه‌وان بگرنه ئه‌ستۆ، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆده‌كه‌ن و درۆزنن.
13. سوێند به‌خوا سه‌رئه‌نجام گوناهی سه‌نگینی خۆیان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گومڕایان كردوون ده‌بێته سه‌رباریان، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا پرسیاریان لێده‌كرێت له‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌و ته‌ڵه‌كه‌بازییه‌ی كه هه‌ڵیانده‌به‌ست.
14. سوێند به خوا ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه كرد بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی، هه‌زار ساڵ په‌نجا كه‌م له‌ناویاندا مایه‌وه، سه‌رئه‌نجام لافاو و زریان هه‌موویانی پێچایه‌وه له كاتێكدا ئه‌وان سته‌مكار بوون.
15. ئه‌و كاته ئیتر ئه‌ومان ڕزگاركرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتیه‌كه‌دا و ئه‌و ڕووداو و كه‌شتیه‌مان كرده به‌ڵگه و نیشانه بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو نه‌وه‌كان.
16. باسی ئیبراهیمیش بكه كه كاتی خۆی به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ته‌نها خوا بپه‌رستن و هه‌ر له‌و بترسن، ئه‌و بیروباوه‌ڕه چاك و په‌سه‌ند و خێردارتره بۆتان، ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
17. به‌ڕاستی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌ستن ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، ئێوه بوختان و شتی نابه‌جێ دروست ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن خاوه‌نی هیچ ڕزق و ڕۆزیه‌ك نین بۆ ئێوه، كه‌واته هه‌ر داوای ڕزق و ڕۆزی له خوا بكه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن، هه‌ر سوپاسگوزاری ئه‌و بن، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
18. خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م په‌یامه به‌درۆ ده‌زانن (وه‌نه‌بێت یه‌كه‌م هۆزو گه‌ل بن كه له‌به‌رامبه‌ری په‌یامی خواوه هه‌ڵوێستتان ئاوا ناڕه‌وا بێت) ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌لانێكی پێش ئێوه‌ش په‌یامی خوایان به‌درۆ ده‌زانی، پێعه‌مبه‌ریش ته‌نها گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ئه‌ركی سه‌رشانێتی و هیچی تر.
19. ئایا ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چۆن خوا له سه‌ره‌تاوه دروستكراوان به‌دی ده‌هێنێت و پاشان دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، بێگومان ئه‌و شتانه بۆ خوا زۆر ساده و ئاسانه.
20. (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) پێیان بڵێ: با بگه‌رێن به زه‌ویدا، ته‌ماشا بكه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چۆن ئه‌و زاته دروستكراوانی به‌دیهێناوه، له‌وه‌ودواش هه‌ر خوا سه‌ر له‌نوێ به‌رپایان ده‌كاته‌وه ( به شێوه‌و شێوازێكی تر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئێمه‌ش ده‌هێنێته‌وه كایه) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
21. هه‌ندێك جار، سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه خوا بیه‌وێت و شایسته‌ی سزان و سۆز‌و میهره‌بانی خۆیشی ده‌نوێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یوێت و باوه‌ڕدارن، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌برێنه‌وه.
22. (ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزاد) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بكه‌ن، نه له زه‌ویدا نه له ئاسماندا، كه‌سیش نیه‌جگه له خوا پشتیوانتان بێت و فریاتان بكه‌وێت (ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی چه‌وت و نادروست بگرن).
23. ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانی خوا‌و به‌دیدار ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی (بۆ لێپر سینه‌وه) ئا ئه‌وانه (خوا ده‌فه‌رموێت) له میهره‌بانی من نائومێدن و ئه‌وانه سزای زۆر به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه.
24. وه‌ڵامی قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی ئیبراهیم ته‌نها ئه‌وه بوو وتیان: بیكوژن یان بیسوتێنن به‌ڵام خوا له ئاگره‌كه ڕزگاری كرد، بێگومان ئا له‌و پێشهاته‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.
25. له‌وه‌ودوا پێی وتن: به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه له‌جیاتی خوا ده‌تان په‌رست ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، له‌به‌رخاتری یه‌كتر و ڕێزدانانتان بۆ یه‌كتره له ژیانی دنیادا، دواجار له ڕۆژی قیامه‌تدا یه‌كتر كافرده‌كه‌ن و یه‌خه‌ی یه‌كتر ده‌گرن، هه‌ندێكیشتان نه‌فرین له هه‌ندێكی ترتان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌نجامیش شوێن و جێگه‌ی دیاریكراوتان ناو ئاگره، ڕزگار كه‌ریشتان نی یه.
26. ئینجا - لوط - باوه‌ڕی پێ هێنا، ئیبراهیم دوای ئه‌وه‌ی كه نا‌ئومێد بوو له قه‌ومه‌كه‌ی وتی: به‌ڕاستی من ئیتر كۆچ ده‌كه‌م بۆلای په‌روه‌ردگارم ( بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و بۆم دیاری ده‌كات ) چونكه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێكی زۆر به ده‌سه‌ڵات و دانایه.
27. پاشان ئیسحاقمان پێبه‌خشی و یه‌عقوبیشمان به ئیسحاق به‌خشی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان كرده كاڵای باڵای نه‌وه‌كانی، كتێبه ئاسمانه‌كانیشمان بۆ ناردن، هه‌ر له دنیادا پاداشتمان دایه‌وه، ئه‌و به‌ڕاستی له‌قیامه‌تیشدا له ڕیزی پیاوچاكاندایه.
28. یادی ( لوط ) یش بكه كاتێك به‌قه‌ومه‌كه‌ی وت: ئێوه به‌ڕاستی تاوانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن، ئێوه گوناهێكی ناشیرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هیچ كه‌س به‌ر له ئێوه به‌كاری وا هه‌ڵنه‌ساوه!!!
29. ئایه ئێوه به‌ڕاستتانه نێربازی ده‌كه‌ن و ڕێگا به‌خه‌ڵكی ده‌گرن و له یانه‌كه‌تانداكاری نا به‌جێ و ناشیرین و نادروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟! كه‌چی وه‌ڵامی قه‌ومی ( به‌دخوو ) ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه وتیان: ئاده‌ی كوا سزا‌و تۆڵه‌ی خوا، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ده‌كه‌یت؟! بۆمان بیهێنه‌وه؟
30. ( لوط دوعای لێ‌كردن ) وتی: په‌روه‌ردگاره، سه‌ركه‌وتنم پێ ببه‌خشه به‌سه‌ر ئه‌م قه‌ومه‌ی كه تۆوی خراپه ده‌چینن.
31. جا كاتێك كه فریشته‌كانمان گه‌یشتنه لای ئیبراهیم و مژده‌ی هاتنه دنیای ئیسحاقیان پێبه‌خشی، وتیان: به‌ڕاستی ئێمه له‌ناو به‌ری خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ین، چونكه بێگومان خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر سته‌مكار بوون.
32. ئیبراهیم وتی: ئاخر ( لوط ) له‌وێیه، فریشته‌كان وتیان: ئێمه چاكتر ده‌زانین كێی لێیه، دڵنیابه كه ئه‌وو خاو‌و خێزانی ڕزگار ده‌كه‌ین جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له تیاچووان ده‌بێت.
33. جا كاتێك فریشته‌كان گه‌یشتنه لای ( لوط )، به هاتنیان زۆر دڵته‌نگ و غه‌مبار بوو، ( نه‌یده‌زانی كه فریشته‌ن ) سه‌ری دنیای لێ هاته‌وه یه‌ك، وتیان: مه‌ترسه‌و غه‌مت نه‌بێت ( ئه‌وانه ناتوانن ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ئێمه، ئێمه فریشته‌ین ) بێگومان ئێمه ڕزگاركه‌ری تۆ‌و كه‌س و كاره‌كه‌تین جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ت، كه له تیاچووانه.
34. به‌ڕاستی ئێمه دابه‌زێنه‌ری سزا‌و به‌ڵای ئاسمانین به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌رده‌چوون له فه‌رمانی خوا.
35. سوێند به‌خوا به‌ڕاستی سه‌رئه‌نجام ئاسه‌وارێكی ئاشكرامان ( له‌شاری كاول و وێران ) به‌جێهه‌شت بۆ كه‌سانێك كه ژیر و هۆشمه‌ند بن ( كه تێ بگه‌ن و سه‌رنج بده‌ن ).
36. هه‌روه‌ها شوعه‌یبمان ڕه‌وانه كرد بۆ ناو براكانی له‌شاری مه‌دیه‌ن، پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ته‌نها خوا بپه‌رستن، به هیوای قیامه‌ت و ئایینده‌وه بژین و ترسی ته‌نگانه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌تان هه‌بێت، گوناهو تاوان و خراپه له سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نجام مه‌ده‌ن و مه‌چێنن ( چونكه زه‌وی بێ خاوه‌ن نییه و ژیانتان تا سه‌ر نیه ).
37. له ئاكامدا خه‌ڵكه‌كه بڕوایان پێنه‌كرد، ئیتر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك دووچاریان بوو، هه‌ر هه‌مویان له‌ماڵه‌كانیاندا به‌چۆكدا هاتن و مردن (بوون به ژێر خاك و خۆڵه‌وه ).
38. هه‌روه‌ها ( عاد ) ی قه‌ومی ( هود ) و ( ثمود ) ی قه‌ومی ( صالح ) یشمان له‌ناو برد كه ئاشكرا بوو بۆتیاچوونیان له شوێنه‌واری كاولیانه‌وه، شه‌یتانیش كرده‌وه‌ی نادروست و ناپه‌سندیانی بۆ ڕازاندبونه‌وه، له ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست وێڵی كردبوون، له‌كاتێكدا ئه‌وان خاوه‌نی عه‌قڵ و بیر و هۆشیش بوون.
39. قاروون و فیرعه‌ون و هامانیشمان له ناوبرد، سوێند به خوا بێگومان مو‌سا به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ هێنان، كه‌چی خۆیان زۆر به‌گه‌وره دانا له زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی له سزا‌و تۆڵه‌ی خوا خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
40. ئێمه هه‌ر یه‌كێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له وانه‌مان به سزای تاوانی خۆی گه‌یاند، جا هه‌یان بوو به‌رد بارانمان كرد، هه‌یان بوو ده‌نگ و سه‌دای به هێز له‌ناوی برد، هه‌یان بوو به ناخی زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه، هه‌شیان بوو نوقمی ده‌ریامان كرد، جا وه نه‌بێت خوا سته‌می لێ كردبن، به‌ڵك و خۆیان سته‌میان له خۆیان ده كرد.
41. نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره، كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان، وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه كه ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت به‌ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان، ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه و تێبگه‌یشتنایه ( چونكه ماڵی جاڵجاڵۆكه نه بناغه و نه دیواری هه‌یه، نه سه‌رو ده‌رگا و په‌نجه‌ره، نه ده‌توانێت به‌رگه‌ی با و باران و ڕوداوه‌كان بگرێت مێیه‌كه‌ش نێره‌كه له ناو ده‌بات دوای جووت بوون، پاشان بێچوه‌كانیش دایكیان له ناو ده‌به‌ن )!!!
42. بێگومان خوا خۆی چاكده‌زانێت ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و، چه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاتن، چونكه هه‌ر خۆی خواوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و زۆریش دانایه ( له‌و بواره‌ی كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌خساندویه‌تی ).
43. ئا ئه‌م نمونانه ئێمه ده‌یهێنینه‌وه بۆ خه‌ڵكی، ته‌نها زانا و شاره‌زاكان تێی ده‌گه‌ن و تێ ده‌فكرن.
44. ئاشكرایه خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وی به ڕێك و پێكترین شێوه دروست كردووه، به‌ڕاستی ئا له‌و كاره‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ ئیمانداران.
45. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) ئه‌وه‌ی بۆت ڕه‌وانه ده‌كرێت له قورئان بیخوێنه‌ره‌وه و نوێژیش به‌چاكی ئه‌نجام بده، چونكه به‌ڕاستی نوێژ به‌رهه‌ڵستی له گوناهو تاوان و نادروستی ده‌كات، بێگومان یادی خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌نرختره ( كه ده‌بێت له كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایه به هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
46. گفتوگۆ و (مجادلـة) مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کاندا مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت، جگه له‌وانه‌یان که سته‌میان کردووه (ئه‌وه ڕه‌فتارتان له به‌رامبه‌ریانه‌وه ده‌بێت جیاواز بێت) پێشیان بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به‌وه‌ی بۆ ئێمه و ئێوه دابه‌زێنراوه، خوای ئێمه و خوای ئێوه ته‌نها یه‌کێکه، ئێمه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و زاته‌ین.
47. ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر به شێوه‌یه‌ی کتێبه‌کانی پێشوو ئێمه قورئانمان بۆ دابه‌زاندوویت، جا ئه‌وانه‌ی کتێبمان پێداون و به ڕاستی خوێندوویانه‌ته‌وه، ئه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن به قورئان و هه‌ندێک له و خه‌ڵکه‌ی تریش هه‌ن باوه‌ڕ ده‌هێنن پێی و موسڵمان ده‌بن، جا که‌س نیه ئینکاری ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بکات (دوای لابردنی گومان) جگه له خوانه‌ناسان.
48. تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئه‌م قورئانه هیچ کتێبێکت نه‌ده‌خوێنده‌وه، به ده‌ستی خۆیشت هیچ شتێکت نه‌نووسیووه، (چونکه نه‌خوێنده‌وار بوویت) خۆ ئه‌گه‌ر شتیکی وات ئه‌نجام بدایه، له‌و کاته‌دا نه‌فام و ده‌م به تاڵه‌کان دنیایان پڕ ده‌کرد له شک و گومان (که گوایه قورئان له دانان و داڕشتنی تۆیه).
49. نه‌خێر هی تۆ نییه، به‌ڵکو قورئان چه‌ند ئایه‌تێکی ڕوون و ئاشکران له سێنه‌و دڵ و ده‌روونی ئه‌و که‌سانه‌دا عیلم و زانستیان پێبه‌خشراوه و له‌به‌ریانه، به‌ڕاستی جگه له سته‌مکاران، که‌س به‌رهه‌ڵستی و نکوڵی له ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه.
50. کافران (وادیاره قورئان به به‌ڵگه دانانێن بۆیه) ده‌ڵێن: باشه چی ده‌بوو: ئه‌گه‌ر نیشانه و به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ ڕه‌وانه بکرایه، تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری له وه‌ڵامیاندا بڵێ: موعجیزه و نیشانه و به‌ڵگه ماددیه‌کان به ده‌ست خوا خۆیه‌تی و من ته‌نها ئاگادارکه‌ره‌وه و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.
51. ئایا به‌س نیه بۆیان که به‌ڕاستی ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه بۆت و به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، بێگومان ئا له‌و قورئانه دا ڕه‌حمه‌ت و یاداوه‌ری ئاشکرا هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان ده‌هێنن.
52. (له‌وه‌ودوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ته‌نها خوا به‌سه شایه‌ت بێت له نێوانماندا (که من په‌یامه‌که‌یم پێ ڕاگه‌یاندوون)، جا هه‌ر ئه‌و زاته زانا و ئاگایه به‌هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕ به ناحه‌ق و به تاڵ هێناوه و باوه‌ڕیان به‌خوای (تاک و ته‌نها) نه‌هێناوه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
53. بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێ ده‌که‌ن،، خۆ ئه‌گه‌ر کاتی تایبه‌تیمان دیاری نه‌کردایه بۆ پێشهاتنی، یه‌کسه‌ر سزایان بۆ ده‌هات، بێگومان ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه، له ناکاو یه‌خه‌یان پێده‌گرێت و له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌شی ناکه‌ن.
54. بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێده‌که‌ن، بێگومانیش دۆزه‌خ ده‌وری کافرانی داوه‌و هه‌رگیز له سزای ده‌رباز نابن...
55. له‌ڕۆژێکدا که سزا دایاندهگرێت له سه‌رویانه‌وه، له ژێر پێیانه‌وه خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: بچێژن سه‌رئه‌نجامی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.
56. (په‌روه‌ردگار به‌ئیماندارانی به‌گیرهاتوو له‌ناو کافراندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت): ئه‌ی به‌نده‌کانم زه‌وی من فراوانه، موڵکی من به‌ربڵاوه (کۆچ بکه‌ن، خۆتان ڕزگار بکه‌ن)، ته‌نها هه‌ر من بپه‌رستن.
57. (له‌وانه‌ئه ترسی مه‌رگ له ئارادا هه‌بێت بۆیه ترسیان ده‌ڕه‌وێنێه‌وه و ده‌فه‌رموێت): هه‌موو که‌س ده‌بێت مردن بچێژێت (که‌ی، له کوێ، به‌چی، خوا نه‌بێت که‌س نازانێت) له‌وه‌ودوا ته‌نها بۆ لای ده‌برێنه‌وه.
58. جا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، سوێند به خوا ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا له چه‌نده‌ها کۆشک و ته‌لارو ژووری به‌رزدا داده‌به‌زێنین، که چه‌نده‌ها ڕووبار‌و تاڤگه به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا و به به‌رده‌م کۆشک و ته‌لاره‌کانیدا ده‌ڕوات، (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ژیانی نه‌بڕاوه له‌و (شوێنه خۆشانه‌دا) ده‌به‌نه سه‌ر، ئای چه‌ند جوانه پاداشتی ئیشکه‌ران بۆ خوا...
59. ئه‌وانه‌ن خۆگربوون له‌به‌رده‌م ئه‌شکه‌نجه و ئازاری بێ باوه‌ڕاندا و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...
60. (هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیه ده‌فه‌رموێت): زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نه‌داوه به‌کۆڵی خۆیاندا (که‌چی خوا په‌کیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌وزاته بیسه‌ر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (به‌خه‌یاڵی دڵ و ده‌روونتان).
61. سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له بێ باوه‌ڕان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ڕۆژو مانگی ڕام کردووه، به‌دڵنیایی و بێ دوودڵی ده‌ڵێن: (الله) دروستی کردوون، جا چۆن لاده‌درێن له یه‌کتاپه‌رستی و فریو ده‌خۆن؟!
62. هه‌ر خوایه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر کام بیه‌وێت له به‌نده‌کانی، یان ده‌یگرێته‌وه و که‌می ده‌کاته‌وه (بۆ تاقی کردنه‌وه)، به‌ڕاستی خوا خۆی به‌هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگایه (ده‌زانێت چ حاڵه‌تێک چاک و له‌باره بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌ک).
63. خۆ ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت: کێ ئاو له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنێت، جا زه‌وی پێ ده‌بوژێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خامۆش و مردوو بوو، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن.. (الله) (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلام)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، که ئاوا، دان به ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌نێن، نه‌خێر به‌ڕاستیا نیه، به‌ڵکو هێشتا زۆربه‌یان بێ بیر‌و هۆشن و ژیریان ناخهنهکار.
64. ژیانی ئه‌م دنیایه جگه له گه‌مه و گاڵته و یاری شتێکی تر نیه... (واته بێ نرخه و ئه‌وه ناژی خه‌ڵکی ئاوا په‌لاماری ده‌ده‌ن و سته‌م له پێناویدا ده‌که‌ن) به‌ڕاستی ماڵی قیامه‌تیش و ژیانی ناو به‌هه‌شت، هه‌ر ئه‌وه ژیانه (شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که ئاده‌میزاد هه‌وڵ و کۆششی بۆ بدات)، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه و تێبگه‌یشتنایه.
65. هه‌ر کاتێک خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) سواری که‌شتی ده‌بن، مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێده‌کات، زۆر به‌کوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن و به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام کاتێک خوا ڕزگاریان ده‌کات و ده‌گه‌نه‌وه وشکانی ده‌ستبه‌جێ له ڕێبازی یه‌کتاپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن.
66. جا با ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو به‌دنمه‌ک بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششانه‌ی ئێمه‌وه، با نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا به‌کار بهێنن به‌و شێوازه‌ی که پێی ڕازی نیه، سه‌ره‌نجام له داهاتوودا خۆیان ده‌بیننه‌وه و به‌ئاگا دێنه‌وه..!
67. (باشه، خوانه‌ناسانی مه‌ککه) هه‌ست ناکه‌ن، نابینن که چۆن شوێنێکی ئه‌مین و پڕ له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون له‌کاتێکدا، له ده‌وروبه‌ریانه‌وه خه‌ڵکی ده‌فڕێنرێت، ئایا هه‌ر باوه‌ڕ به به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌هێنن و هه‌ست به نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌یی ده‌که‌ن؟!
68. جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ هه‌ڵده‌به‌سێت و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌دات، یان ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که بۆی هاتووه به درۆی ده‌زانێت، مه‌گه‌ر هه‌ر دۆزه‌خ شایسته بێت، ئایا له دۆزه‌خدا جێگه و ڕێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ بێ باوه‌ڕان دابین نه‌کراوه؟ (بێگومان ئاماده کراوه).
69. ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه؛ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان (که به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ی له‌دوایه)، بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ جاکه‌کارانه.