1. سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌وه‌ی له‌م کتێبه‌دا هه‌یه ئایاته‌کانی قورئانی پیرۆزه و ئه‌وه‌ی که له سه‌رانسه‌ری ئه‌م قورئانه‌دا بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم دابه‌زێنراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، ڕاستی و حه‌قیقه‌ته، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.
2. خوا ئه‌و زاته‌یه که به‌چاوی خۆتان ده‌بینن چۆن ئاسمانه‌کانی به‌بێ کۆڵه‌که و ستوون به‌رز کردۆته‌وه و ڕایگرتووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (ئه‌ڵبه‌ته چونیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مه‌لیك پرسیووه، له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چونیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، خۆر‌و مانگیشی ڕام هێناوه، هه‌ر یه‌که‌یان له چه‌رخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاروباری جیهان هه‌ر هه‌مووی به‌ڕێ ده‌کات و ڕێکی ده‌خات، هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌کانی قورئان به‌وردی و دوور‌و درێژی ده‌خاته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له به خزمه‌ت گه‌یشتن و ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای په‌روه‌ردگارتان (بۆ لێپرسینه‌وه).
3. هه‌ر ئه‌و زاته‌شه که زه‌وی پان و به‌رین کردوه و (هه‌رچه‌نده له شێوه‌ی گۆدایه)، که‌ژو چیا‌و ڕووباری زۆری تێدا دابین کردووه، له هه‌موو به‌رو بوومێك جووتی فه‌راهه‌م هێناوه له هه‌ردوو جۆره، شه‌وی والێکردووه که ڕۆژ داپۆشێت، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك بیربکه‌نه‌وه.
4. له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی پارچه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه له پاڵ یه‌کدا (که کارکردیان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی و به‌رهه‌می ڕووه‌ك، جگه له‌وه‌ی جیاوازیان نیشانه‌ن بۆ کانزا جۆراو جۆره‌کان)، هه‌ره‌ها باخی ڕه‌زی ترێ، کشتوکاڵی هه‌مه جۆر له دانه‌وێڵه و بێستانه‌کاندا، دارخورمای یه‌ك قه‌دو دوو قه‌د، هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌ك ئاو ئاودێر ده‌کرێن و له یه‌ك جۆر ئاو ده‌خۆنه‌وه (به‌ڵام سه‌وئه‌نجام ئه‌و هه‌موو به‌روبومه جیاوازه له قه‌باره‌و تام و بۆن و ڕه‌نگ و شێوازدا، په‌یدا ده‌بن) و هه‌ندێکیانمان له هه‌ندێکی تر بۆ خۆراکی ئاده‌میزاد نازدارتر و په‌سه‌ندتر کردووه، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌شدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان بخه‌نه‌کار.
5. خۆ ئه‌گه‌ر تۆ به‌شتێك سه‌رسام بیت و پێت سه‌یربێت، ئه‌وه قسه‌ی بێ باوه‌ڕان جێگه‌ی سه‌رسامییه که ده‌ڵێن: ئایا کاتێك بووینه‌وه به خاك و خۆڵ، سه‌رله‌نوێ ئایا زیندوو ده‌کرێینه‌وه‌و دروست ده‌بینه‌وه؟ ئا ئه‌وانه (که ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌ن) ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون به په‌روه‌ردگاریان، ئا ئه‌وانه زنجیره‌کان له گه‌ردنیاندان و ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و هه‌میشه ده‌بێ تیایدا بمێنه‌وه.
6. (لار‌و وێری خوانه‌ناسان گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك که): په‌له‌ت لێده‌که‌ن له پێشهاتنی به‌ڵاو ناخۆشی پێش ئه‌وه‌ی داوای چاکه و خۆشی بکه‌ن، له‌کاتێکدا بێگومان له پێشینانه‌وه نموونه‌ی تیاچوون و ڕیسوا بوونی خوانه‌ناسان تێپه‌ڕ بووه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم)خاوه‌نی چاوپۆشی و لێخۆشبوونه بۆ خه‌ڵکی، سه‌ره‌ڕای سته‌میان (ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان و خواناسی)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر تۆڵه سێنه‌رێکی به‌هێزه (له‌و که‌سانه‌ی که دژایه‌تی به‌رنامه به نرخه‌که‌ی ده‌که‌ن.
7. ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری (که پێغه‌مبه‌ری خوایه) بێگومان، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) تۆ ته‌نها ترسێنه‌رو بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌یت، بۆ هه‌ر میلله‌تێك پێغه‌مبه‌رو چاوساغ و ڕێپیشانده‌رێك هه‌یه.
8. خوا چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی هه‌موو مێینه‌یه‌ك چی له سکیدا هه‌ڵگرتووه (نێره یان مێ، ته‌واوه، یان ناته‌واو، ڕه‌نگی ڕووخساری، قه‌باره‌ی.... تد) هه‌روه‌ها ده‌زانێت به‌وه‌ش که ده‌پوکێته‌وه‌و له‌بار ده‌چێت و به‌وه‌ش که زیاد ده‌کات و گه‌وره ده‌بێت، هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ئه‌ندازه و پێوانه‌یه.
9. ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه هه‌روه‌ها زانای ئاشکراو بینراوه‌کانیشه، زاتێکی زۆر گه‌وره‌و به‌شکۆو بڵندو پایه‌داره.
10. چونیه‌که لای ئه‌و زاته، ئه‌گه‌ر که‌سێکتان قسه بشارێته‌وه، یان بیڵێت و ئاشکرای بکات، هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌و که‌سه‌یه که له تاریکی شه‌ودا خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌ڕۆژدا ده‌ڕواو ئاشکراو دیاره.
11. بۆ خوا هه‌یه فریشته‌ی بێ شومار که به نۆره به‌دوای یه‌کدا دێن تا چاودێری ئاده‌میزاد بکه‌ن له به‌رو پشت و له هه‌موو لایه‌که‌وه بیپارێزن به فه‌رمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له خۆشیه‌وه بۆ ناخۆشی، یان له زه‌لیلیه‌وه بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له گرانیه‌وه بۆ هه‌رزانی)هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، کاتێکیش خوا بیه‌وێت به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر هه‌ر میلله‌تێکدا بهێنێت (له ده‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیان)، ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری بگرێت، هیچ که‌سیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بکه‌وێت و ڕزگاریان بکات.
12. خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ترس‌دا (به‌هۆی ڕووناکی به‌هێزو ده‌نگی سامناکی، که ده‌وریان هه‌یه له به‌پێز کردنی خاکی زه‌وی و ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆوه‌کاندا) هه‌روه‌ها ئومێد و هیوا به‌خشیشه (به ساڵێکی پڕ به‌ره‌که‌ت)، هه‌ر ئه‌و زاته هه‌وری قورس و سه‌نگین و ئاودار به‌دی ده‌هێنێت.
13. هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هه‌روه‌ها (جاری وا هه‌یه) هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه (جا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه به‌هێزه‌دا) ئه‌وانه هه‌ر له ده‌مه‌ده‌مێ و مشتومڕدان ده‌رباره‌ی خوا (دوور له بنه‌مای زانستی) له‌کاتێکدا ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی زۆر به‌هیزه‌و تۆڵه‌سه‌ندنی (له خوانه‌ناسان) توند‌و تیژه.
14. هه‌ر بۆ خوایه بانگه‌وازی حه‌ق و ڕاستی، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی هاناو هاوار بۆ که‌سێکی تر ده‌به‌ن جگه له‌و زاته، هاوار لێکراوان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هانایانه‌وه نایه‌ن و وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌کو که‌سێك (تینووی بێت له دووره‌وه) ده‌سته‌کانی درێژه بکات بۆ ئاو تا بیگه‌یه‌نێته ده‌می، که‌چی بێسووده‌و ناگاته ده‌می، بێگومان دوعا نزای بێ باوه‌ڕان ته‌نها له‌ناو تاریکی و گومڕایدایه و هیچی تر نی یه.
15. هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بێ یان به ناچاریی سوژده بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ده‌به‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌کانیاندا له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا.
16. (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به خوانه‌ناسان) بڵێ: کێ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه؟ (ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ ده‌نگ بوون) تۆ بڵێ: الله په‌روه‌ردگاریانه، (چونکه ئه‌وانه که‌ڕ کوێرو ڵاڵن له‌وانه‌یه دان به‌و ڕاستیه‌دا نه‌نێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕه‌وایه جگه له‌و خوایه پشت به شتانی تر ببه‌ستن و بیانکه‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویست، که ئه‌وانه ته‌نانه‌ت بۆ خۆشییان قازانج و زه‌ره‌ریان به‌ده‌ست نیه؟! هه‌روه‌ها بڵێ: باشه ئاخر کوێر و چاوساغ وه‌ك یه‌کن؟! تاریکی و ڕووناکی چوونیه‌کن؟! (دیاره خوانه‌ناسی و بێ دینی کوێری و تاریکیه، ئیمان و باوه‌ڕو خواناسیش چاو ساغی و ڕووناکیه)، به‌ڵکو چه‌ند هاوبه‌شێکیان داناوه بۆ خوا، که‌شتیان دروستکردووه وه‌ك دروستکراوه‌کانی خوا‌و جا دروستکراوه‌که‌یان لێ شێواوه، پێیان بڵێ: الله به‌دیهێنه‌رو دروستکاری هه‌موو شتێکه و ئه‌وزاته تاکوته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێزو به توانایه.
17. هه‌ر ئه‌و زاته له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دۆڵ و نشێوه به‌هۆی ئه‌و بارانه پڕ ده‌بن (ئینجا لافاوێك دروست ده‌بێت)، ئه‌و لافاوه کهف و کوڵی به‌رز هه‌ڵگرتووه، (ئه‌مه نموونه‌ی یه‌که‌می حه‌ق و ناحه‌قه، بۆ نمونه‌ی دووه‌م ده‌فه‌رمووێت) هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و کانزایانه‌ی که ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن و ده‌یتوێننه‌وه به‌ئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وه‌کو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وه‌کو ئاسن و مس و قوڕقوشم) کهف و کوڵ دروست ده‌بێت وه‌ك کهف و کوڵی سه‌ر ئاوه‌که، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ حه‌ق و ناحه‌ق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئه‌وه‌ی کهف و کوڵه وبێسوود و بێ که‌ڵکه ده‌ڕوات و ده‌پوکێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سوود به‌خش و به‌که‌ڵکه بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه جۆراوجۆره‌کان ده‌هێنێته‌وه، (دیاره که به‌تاڵ و ناحه‌قی کهف و کوڵن و ته‌مه‌ن کۆتان، حه‌ق و ڕاستیش ئاوه پاکه‌که‌یه‌و و کانزا به‌سووده‌کانن ده‌مێننه‌وه له زه‌ویدا).
18. (هه‌ڵویستی ئه‌و خه‌ڵکه له به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه دوو جۆره) بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون، هه‌موو خۆشی و شادی و کامه‌رانی و ئاسووده‌ییه‌کان بۆ ئاماده‌یه، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه نه‌چوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو شتێك بن له زه‌ویداو ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وه ده‌یانکرده قوربانی خۆیان، له پێناوی ڕزگاری خۆیاندا ده‌یانبه‌خشی، (چونکه) ئا ئه‌و جۆره که‌سانه به خراپترین شێوه حسابیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، سه‌رئه‌نجامیش، جێگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که شوێنێکی خراپه.
19. جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که دڵنیایه و ده‌زانێت بێگومان ئه‌م قورئانه‌ی که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دابه‌زێنراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که کوێره له ئاستیدا؟، به‌ڕاستی هه‌ر خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان له‌ڕاستی تێده‌گه‌ن و تێده‌فکرن.....
20. ئه‌و که‌سانه‌ن وه‌فا ده‌که‌ن و به‌ئه‌مه‌کن له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌وه که هه‌یانه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارداو، ئه‌و په‌یمانه‌ش ناشکێن و به‌ڵێن هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه....
21. ئه‌وانه‌شن که هه‌رچی خوا فه‌رمانی به گه‌یاندنی داوه ده‌یگه‌یه‌نن و به‌دڵ له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بره‌نجێت) و له لێپرسینه‌وه‌و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه.
22. ئه‌وانه‌شن که دانیان به‌خۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاریان و نوێژه‌که‌شیان به چاکی ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش که پێمان به‌خشیوون به‌خشیویانه، به‌نهێنی و به ئاشکراو به‌چاکه‌کاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هه‌ڵه و خراپکارایه‌وه ده‌نێن، ئا ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌و خانووبه‌ره (ڕازاوه‌یه‌یه له به‌هه‌شتدا)....
23. که باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ بۆیان ڕازاوه‌ته‌وه، به شادیه‌وه ده‌چنه ناوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك چاك و پاك و خواناسه له باووباپیران و هاوسه‌رانیان و نه‌وه‌کانیان، جا فریشته‌کان ده‌چن بۆ سه‌ردانیان له هه‌موو ده‌روازه‌کانه‌وه....
24. ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانه‌وه (له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیان، له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕیی خوانه‌ناسان...) که‌وابوو ئای چه‌نده جێگه و ڕێگه‌یه‌کی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر کرد.
25. (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا ده‌شکێنن دوای ئه‌وه‌ی که پێشتر توند‌و تۆڵ بوو (له سه‌روو هه‌موویانه‌وه په‌یمانی فیتره‌ت و به‌ندایه‌تی)، هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌کیش خوا فه‌رمانیدا به‌گه‌یاندنی ئه‌وان ده‌یبڕن و ده‌یپچڕێنن، هه‌روه‌ها تۆوی فه‌سادو گوناهو تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه نه‌فره‌ت و خه‌شمی خوایان له‌سه‌ره‌و هه‌روه‌ها جیگه و ڕێگه‌ی ناخۆش و ناله‌بار (له‌دۆزه‌خدا) بۆ ئه‌وان هه‌یه.
26. هه‌ر خوایه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و ته‌نگ و که‌می ده‌کاته‌وه (به‌شێوه‌یه‌ك که حیکمه‌ت و دانای تێدا به‌دی ده‌کرێت) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی دڵخۆشن به‌ژیانی دنیا، له‌کاتێکدا که ژیانی دنیا له به‌رامبه‌ر ژیانی قیامه‌ته‌وه (له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا) ته‌نها ڕابواردنێکی که‌م نه‌بێت هیچی تر نی یه.
27. خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌یه‌ك بۆ محمد صلی الله علیه وسلم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری، (به‌مه‌رجێك_موعجیزه_ هیچ کات نه‌بووه‌ته هۆی ئیمان هێنانی خه‌ڵکی، به‌ڵکو بیانویه‌که و هه‌میشه خوانه‌ناسان وڕکیان لێ گرتووه) تۆش پێیان بڵێ: به‌ڕاستی خوا، هه‌رکه‌سێك که‌بیه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ڕوو له په‌یامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ندایه‌تی ده‌که‌ن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای...
28. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان: هه‌ر به قورئان و یادی خوا‌و (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه.
29. ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هیناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌تی جوان و ڕازاوه و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش بۆیان ئاماده‌یه.
30. ئا به‌و شێوه‌یه تۆمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر ئوممه‌تێك که پێش ئه‌مان میلله‌تانی تریش هه‌بوون، تا ئه‌م قورئانه‌ی که به‌وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردویت به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕ به‌خوای میهره‌بان ناهێنن، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری منه و بێجگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، من هه‌ر پشتم به‌و زاته به‌ستووه، گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
31. خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له جیاتی ئه‌م قورئانه، خوا قورئانێکی ڕه‌وانه بکردایه که کێوه‌کان پێی بڕۆشتنایه، یان زه‌وی پێ هه‌ڵکه‌نرایه و له‌ت بکرایه، یان مردووه‌کانی پێ بهاتایه قسه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکرایه، خوانه‌ناسان هه‌ر بڕوایان نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام دڵنیابن که هه‌موو کارێك و هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، باشه، ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نا‌ئومێد نه‌بوون (له بێ دین و خوانه‌ناسان، خۆ هیدایه‌ت به زۆر نیه؟) جا ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی ناچار ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرن (خوانه‌ناسان وه‌نه‌بێت ژیانی دنیا به‌خۆشی به‌رنه سه‌ر، به‌ڵکو) به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌ڵای سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و کار‌و پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه، یاخود ئه‌و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیك ماڵهکانیانهوه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌تا به‌ڵێنی خوا دێته دی، به‌ڕاستی خوا په‌یمانی ناشکێنێت و ده‌یهێنێته دی.
32. (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر خوا نه‌ناسان گاڵته ده‌که‌ن به تۆ یان به ئایینه‌که‌ی تۆ، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش، جا من ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تمدا به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون پاشان خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن، جا چۆن تۆڵه‌یه‌ك بوو تۆڵه‌که‌م؟ (له مێژوو بپرسه و سه‌رنجی ئاسه‌واریان بده)!
33. جا ئایا ئه‌و زاته‌ی که سه‌رپه‌رشتیاری کار‌و کرده‌وه‌ی هه‌موو که‌سێك و ده‌زانێت چیان کردووه (وه‌کو په‌رستراو و بته‌کانی تر وایه که خه‌ڵکی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن؟)، له‌گه‌ڵ گه‌ورویی و باڵاده‌ستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌دا نه‌فامان شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیارداوه، تۆش بڵێ: ئاده‌ی ئاوی ئه‌و بت و هاوه‌ڵانه‌م بۆ بنێن که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن؟ یاخود (به‌هه‌موو عه‌قلێکیانه‌وه) ده‌تانه‌وێت خوا ئاگادار بکه‌نه‌وه به‌شتێك که ئه‌و زاته نایزانێت له زه‌ویدا؟!!، یان هه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئاگاداری بکه‌نه‌وه به‌قسه‌ی سه‌رزاره‌کیتان، نه‌خێر ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه که فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه و له ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هه‌ر که‌س به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی خراپیه‌وه ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر که‌س نیه هیدایه‌تی بدات.
34. ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا تووشی سزایه‌کیان ده‌که‌ین، بێگومان سزای قیامه‌تیشیان سه‌ختتره و هیچ شتێك نیه له سزای خوایی ڕزگاریان بکات و په‌نایان بدات.
35. وێنه‌ی نمونه‌یی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی به‌ڵێن دراوه به پارێزگاران (که جوان و ڕازاوه‌یه) چه‌نده‌ها ڕووبار ڕه‌وان و جاریه (به‌ژێر دره‌خته‌کان و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا)، خواردن و خواردنه‌وه‌ی (ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگی) به‌رده‌وامه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆش و (هه‌وای سازگارو شنه‌ی شه‌ماڵدا) ئه‌وه‌یه سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی له‌توڕه‌یی خوا خۆیان پاڕاست، سه‌ر ئه‌نجامی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناسانیش ئاگری دۆزه‌خه.
36. ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێ به‌خشیوون (شوینکه‌وته‌ی حه‌ق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان ده‌بن به‌و قورئانه‌ی که بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌ندێ گرۆ ده‌سته‌ی تریش هه‌یه ئینکاری هه‌ندێکی ده‌کات.. پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێ دراوه که ته‌نها خوا بپه‌رستم و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵیشی بۆ بڕیار نه‌ده‌م، هه‌ر بۆ لای ئه‌و خه‌ڵك بانگ بکه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
37. هه‌ر به‌و شێوه‌یه (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان به زمانی جۆراو جۆر ڕه‌وانه کردووه) قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن خواوه) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.
38. سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه کردووه و هاوسه‌رو نه‌وه‌شمان پێداون، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه به‌ویستی خۆی موعجیزه نیشان بدات ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر نه‌بووبێت، بۆ هه‌موو کار‌و ڕووداوێکیش بڕیارێکی تایبه‌ت هه‌یه.
39. خوا ویستی نه‌مانی له‌سه‌ر هه‌رچییه‌ك بێت، له‌ناوی ده‌بات و ده‌یکوژێنێته‌وه، یان ده‌یهێڵێته‌وه و پایه‌داری ده‌کات، سه‌رچاوه‌ی تۆمارکراوی هه‌موو ڕووداوه‌کان لای ئه‌و زاته‌یه، (یاخود خوا ئایینه پێشووه‌کان له مه‌یداندا ناهێڵێت و دواهه‌مین ئاین و به‌رنامه‌ی که ئایینی ئیسلامه ده‌یچه‌سپێنێت و پایه‌داری ده‌کات).
40. جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین، یاخود بتمرێنین و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وان نه‌بینیت، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره، لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
41. ئایا خوا نه‌ناسان نه‌یانبینیوه، ئێمه چۆن ئه‌م لاو ئه‌و لای زه‌وی که‌م ده‌که‌ینه‌وه (ده‌سه‌ڵاتی خوانه‌ناسان ناهێڵین له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام به‌رنامه و ئوممه‌تی میانه‌ڕه و سه‌ر ده‌خه‌ین) خوا خۆی داوه‌ریی ده‌کات و (گۆڕانکاریه‌کان تاوتۆی ده‌کات)، که‌س ناتوانێت موحاسه‌به‌ی بکات و کۆسپ و ته‌گه‌ره بهێنێته ڕێی وئه‌وزاته زۆر به‌خێراییهه‌موو شتێك تاوتۆی ده‌کات و له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه.
42. بێگومان خوا نه‌ناسان پێش ئه‌مانیش پیلانیان گێڕا، به‌مه‌رجێك پیلانه‌کانیان هه‌ر هه‌مووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایه، ده‌زانێت هه‌ر که‌س چی ده‌کات و چی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات، بێ باوه‌ڕ خوانه‌ناسانیش له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌رئه‌نجامی ئه‌م جیهانه و ئه‌و جیهانیش بۆ کێ ده‌بێت.
43. ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت، له وه‌ڵامیاندا بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان منیش و ئێوه‌شدا، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که شاره‌زای قورئان و کتێبه ئاسمانیه‌کانه.