1. هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هه‌ر که‌سێك که به شوێن که‌م و کووڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له عه‌یب و عاری خه‌ڵکی ده‌دوێت.
2. ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی زۆری کۆ کردۆته‌وه‌و هه‌ر خه‌ریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشه، ڕه‌زیله‌و به‌خشنده نیه).
3. واده‌زانێت به‌ڕاستی که ماڵ و سامانه‌که‌ی ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی و نه‌مریی بۆی؟
4. نه‌خێر سوێند به‌خوا به سووکی و ڕیسوایی فڕێ ده‌درێته ناو (حطمة) وه.
5. جا تۆ چووزانی (حطمة) چیه؟
6. بریتی یه له ئاگری داگیرساوو بڵێسه‌داری خوا.
7. ئه‌و ئاگره‌ی ڕوو ده‌کاته ناو جه‌رگه‌ی دڵ و ده‌روونه‌کان (که مه‌ڵبه‌ندی کوفر‌و خوانه‌ناسی و ڕه‌زیلی یه)
8. بێگومان ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه له شوێنێکدایه که سه‌رگیراوو ده‌رگا داخراوه له‌سه‌ریان (ڕێگه‌ی قوتار بوونی نیه).
9. (خوا نه‌ناسان له‌وێ) له‌ناو چه‌ند ستوونێکی ئاگرینی درێژدان (هیچ جم و جوڵێکیان بۆ ناکرێت).